«سه‌ف نه‌کێشان بۆ ته‌کسی، گرفتێکی گشتییه»
سه‌یوان نیک په‌ی
مه‌ریوان که ھێدی ھێدی به‌ره‌و گه‌وره بوون ده‌ڕوات و رۆژ له رۆژ، ساڵ له دوای ساڵ پانتایی ئه‌م شاره به‌رپانتر ده‌بێت و وا خه‌ریکه ره‌نگ و بۆنی شار له خۆ ده‌گرێت. به‌ڵام پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وتی گه‌وره بوونی شار له بواری شارستانیه‌تیشه‌وه گه‌شه بکات ئه‌گینا کێشه و گرفتێکی زۆر به‌ره‌وڕووی شارومه‌ندان ده‌بنه‌وه، وه‌ک نموونه سه‌ف نه‌کێشان له سه‌ر ویستانگاکانی ته‌کسی که بووه‌ته گرفتێکی گشتی.
به‌تایبه‌تی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایین که به ھۆی که‌م بوونه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی، ته‌کسیه‌کان له ئازوگۆزی موسافیران رۆڵێکی به‌رچاو ده‌گێڕن. سه‌ف نه‌کێشانی خه‌ڵکی بۆ ته‌کسی به تایبه‌ت سه‌ر له ئێواران سه‌ر وێستانگاکان قه‌ره‌باڵغ ده‌کات و ده‌بێته ھۆی ترافیکێکی درێژ خایه‌ن و جاروباریش روداوگه‌لێکی دڵته‌زێن.
به‌ڵام ھۆی سه‌ف نه‌کێشانی خه‌ڵکی بۆ ته‌کسی چیه؟ بۆ وه‌ڵامی پرسیاره ئه‌م پرسیاره موحه‌ممه‌د ساڵه‌ح شه‌ریفی به‌رپرسی ئیداره‌ی ته‌کسیڕانی شاری مه‌ریوان ئاوا ده‌ڵێت: به‌ڕای من نه‌بوونی فه‌رھه‌نگی شارنشینی و سنوری بوونی شار و ئه‌وه‌ی که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی شار ده‌وڵه‌مه‌ندن و ھێشتا جیاوازی نێوان ئامرازه گشتیه‌کان و ئامرازه تاکه‌که‌سیه‌کان نازانن.
به‌ڵام ئایا رێکخراوه خه‌ڵکیه‌کان و رادیۆ ده‌نگی مه‌ریوان و که‌ناڵی کوردوستان و ئیداره‌ی ته‌کسیڕانی و شارداری به ھاریکاری یه‌ک به به‌رنامه‌ئێکی داڕێژراو ناتوانن فه‌ره‌ھنگی شارنشینی گه‌شه پێ بکه‌ن و ئه‌م گرفته‌ش چاره‌سه‌ر بکرێت؟
ئایا که‌مته‌رخه‌می لێخۆڕانی ته‌کسی و ئیداره‌ی ته‌کسیڕانی و شارداریش یه‌کێک له ھۆکانی ئه‌م کێشه‌یه نیه؟ بۆ شارێکی بچووکی وه‌ک مه‌ریوان که 230 ته‌کسی لێی کار ده‌کات و موسافیران ئازوگۆز پێ ده‌که‌ن و به وته‌ی موحه‌ممه‌د ساڵه‌ح شه‌ریفی تا کۆتایی ئه‌مساڵ 100 ته‌کسی‌تر به‌م ژماره زیاد ده‌کرێ، که‌ی ده‌بێ ئاوا کێشه‌ئێکی گشتی پێک بێت؟
بۆ کاتی ئه‌وه نه‌ھاتووه به‌خۆماندا بێینه‌وه و ماڤ و ئه‌رکه‌کانی شارنشینی بناسین و جێ به جێیان بکه‌ین؟

داستان تمام نشدنی صف انتظار اتوبوس و تاکسی - تهران سال 1345 - منبع: gajamoo2.wordpress.com



